رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی: ٤٤ شەهید

سوپای داگیرکەر لە کاتی پێشێلکردنی ئاگربەست هێرشی کردە سەر زەوایدە، نوسەیرات، بورەیج، بەیت لاهیا و خان یونس.
لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لانیکەم ٤٤ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
لە ئەنجامی کردنە ئامانجی قەزای زەوایدە ٦ کەس کوژران. هەروەها هێرش کرایە سەر خان یونس و بەیت لاهیا.
لە ئەنجامی هێرش سەر کەمپی بورەیج ٤ فەلەستینی شەهید بوون و ٨ کەسیش بریندار بوون.
لە نزیک نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە مەدەنییەکان بوونەتە ئامانجی درۆنەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر شاری خان یونس ئەنجام دایەوە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ فەلەستینی شەهید بوون.
دەستنیشان کرا، لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس و رەفەح هێرش سەربازە داگیرکەران هێشتا جێگرن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کردبوو کە "حەماس ئاگربەستی پێشێل کردووە" و دەستی بە هێرشی ئاسمانی کردبوو. بەڵام کەتائیبی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازی حەماس جەختی لەوە کردبوو کە پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربەستن و هیچ پەیوەندیێکیان لەگەڵ کوژرانی ٢ سەربازەکەی داگیرکەر نییە.
سوپای داگیرکەر دوێنێ ڕاگەیاندبوو کە گوایە دووبارە دەستیان بە جێبەجێکردنی ئاگربەست کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕاگەیاند، مەحمود تەلال تەمەن ٤٩ ساڵە یەکێک لە فەرماندەکانی بەرخۆدان و ئەندامی لیوای جەنین لە ئەنجامی چەندین مانگ ئەشکەنجە و کەمترخەمی پزیشک لە زیندان لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ شەهید بوو.
لە دوای وەستانی جینۆساید لە غەززە، هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی زیاتر لە ٨٠ پێشێلکاری ئاگربەستیان ئەنجام داوە. لەو هێرشانەدا ٩٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٣٠ کەسیش بریندار بوون.
مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕاگەیاند، وڵاتەکەی پابەندی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سزا لە لاهەی دەبێت کە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر و یۆڤ گالانت بەناو وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی داگیرکەری دەرکردبوو.
کەسێک کە سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری رژێمی سەهیۆنی بە ناوی موساد دەکرد، لە شاری قوم لە ئێران لە سێدارە درا.